هێزێکی ئەمریکی لە شوێنێکی رۆژئاوای کوردستان دژی جووڵەی هێزەکانی رووسیا جێگیر کرا

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
ناکۆکییەکانی نێوان هێزەکانی ئەمریکا و رووسیا لە باکووری سووریا بەردەوامە و جارێکی دیکە گرژی کەوتە نێوانیان.


بەگوێرەی هەواڵێکی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، هێزەکانی ئەمریکا لە رێگای خێرای ئێم فۆر جێگیرکراون تا رێگا لە جووڵەی هێزەکانی رووسیا لە نێوان گوندێکی عامودا و حەسەکە بگرن.

دوێنێش، هێزەکانی ئەمریکا رێگریان لە کاروانێکی هێزەکانی رووسیا لە نزیک گوندی ئەلمالیکیە لە حەسەکە گرت. کاروانە رووسیەکە چوونەوە بنکەی ئاسمانی قامشلی دوای ئەوەی لە لایەن هێزەکانی ئەمریکا رێگریان لێ کرا بچنە خاڵی سنووری سێمێلکا لە سنووری نێوان باشوور و رۆژئاوای کوردستان.

چەند جارێک ئەمریکا لە رێگای خاڵی سنووری سێمێلکا، هاوکارییەکانی گەیاندووەتە دەست هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە).

هــ. ر


PM:11:34:22/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو