نێچیرڤان بارزانی و دۆناڵد ترەمپ کۆبوونەوە



وێستگە نیوز-
نێچیرڤان بارزانی و دۆناڵد ترەمپ لە شاری داڤۆس لە سویسرا کۆبوونەوە. 

کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پەرواێزی لوتکەی داڤۆس لە سویسرا بەڕێوەچوو و بەگوێرەی زانیارییەکان پرسەکانی پەیوەست بە عیراق و ناوچەکە تاوتوێ کراون. 

دوێنێ سێشەممە 21 ی کانونی دووەمی 2020 لە شاری داڤۆس لە سویسرا  گەورەترین لوتکەی ئابوری جیهان کە بە کۆڕبەندی داڤۆس ناسراوە کارەکانی دەستپێکرد.

کۆڕبەندەکە تا 24 ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت 53 سەرۆک و نزیکەی 700 بەرپرس بەشداری تێدا دەکەن و تیشک دەخەنە سەر کێشەکانی جیهان، شاندێکی باڵای هەرێمیش بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی بەشدارن لە کۆڕبەندەکەدا

بە گوێرەی زانیارییەکان نێچیرڤان بارزانی لە پانێڵی "ناسەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" بەشداری سەرەکی دەبێت و بە زمانی کوردی وتەکانی پێشکەش دەکات. 

کۆڕبەندی ئابوری جیهانی داڤۆس ماوەی 50 ساڵە بە بەردەوامی ساڵانە بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەمساڵیش سێ هەزار کەس لە بازرگان و سیاسەتوان و چالاکوانان لە 118 وڵاتی جیهانەوە بەشدارن.

لە چوار رۆژی کۆڕبەندەکەدا 175 پانێڵ لەسەر حەوت بواری سەرەکی بەڕێوەدەچن.



ش . ر 


PM:12:57:22/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 5356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو