له روداوێكی هاتوچۆدا شۆفێرێك گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شۆفێرێك له روداوێكی هاتوچۆدا له سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ گیانی له‌ده‌ستداوه.
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكرده‌وه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21ی كانوونی دووه‌می 2020، روداوێكی هاتوچۆ له سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ رویداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه روداوه‌كه له له‌بانی مه‌قان له نێوان چه‌مچه‌ماڵ و كه‌ركوك رویداوه و به‌هۆیه‌وه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه.
PM:09:16:21/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2820
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت