وەزیری بەرگری ئیتاڵیا گەیشتە هەولێر
وێستگە نیوز-
لۆرێنزۆ گۆرین وەزیری بەرگری ئیتاڵیا ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتە هەولێر، كە دووەم سەردانیەتی لەم دوو مانگەدا پاش ئەوەی 17/12 هاتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆكی حكومەت كۆبوویەوە.
شاندی حكوومهتی ئیتاڵیا به سهرۆكایهتیی لۆرێنزۆ گۆرین وهزیری بهرگریی ئیتاڵیا گهیشته ههولێر و لە لایەن وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێ کرا.
بە پێی راگەیەندراوی حكومەتی هەرێم ئامانجی وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا ئەوەیە کە ئەم پەیامە بە هەرێمی کوردستان بدات، کە هێزەکانی ئیتاڵیا لە کوردستان دەمێننەوە، چونکە هێزەکانی ئیتاڵیا سەرپەرشتیی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن.
لە سەردانەکەیدا وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا، کە دوای ئاڵۆزییەکانی عێراق و ناوچەکە هاتووە، سەردانی هێزەکانی خۆیشیان لە هەولێر دەکات، کە هەمانگییان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە هەیە.
د.ح
PM:07:34:21/01/2020
ئهم بابهته 1104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت