پۆلیسی هەولێر زانیاری لە بارەی هۆكاری مردنی دایك و دوو مناڵەكەی بڵاو كردەوە


وێستگە نیوز-
پۆلیسی هەولێر پاش لێكۆڵینەوە لە مردنی دایكێك و دوو منداڵەكەی دەڵێت بەهۆی زۆپاوە گیانیان لە دەستداوە.


لە روونكردنەوەیەكدا پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "دوای دۆزینەوەی تەرمی سێ ھاولاتی لە مالێک دەست بەجێ پۆلیسی عەنکاوە دەستی بە لێکۆلینەوە کرد و لە ئەنجامە سەرەتاییەکان دەردەکەوێت کەوا ھۆکاری گیان لەدەستدانی دایک و دوو منالەکەی بەھۆکاری ھەڵچونی سۆبا وە بوە ".

دەشڵێت "وە بۆپشتراسکردنەوەی لێکۆلینەوەکانمان ئێستا تەرمەکان لە پزیشکی دادیە بۆ ئەنجامدانی پشکنین تاکو بگەینە راستی رووداوەکە وە دواتر روونکردنەوەی زیاتر دەدەینە بەر دیدی ئێوەی بەرێز".

ئەمڕۆ لە گەڕەكى عەنكاوەی هەولێر تەرمی ژێنك و دوو منداڵەكەی دۆزرانەوە و سەبارەت بە رووداوەكە هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر تایبەت بۆ وێستگە نیوز ئاشكرایكرد كە ئەمڕۆ تەرمی خێزانێك دۆزرانەوە كە لە ژنێك و كوڕ و كچەكەی پێكهاتبوون، ئێستاش تەرمەكانیان رەوانە كراوە بۆ پزیشكی دادوەری.

هۆگر عەزیز باسی لەوەشكرد كە ئەو خێزانە پێشتر لە موسڵەوە ئاوارەی شاری هەولێر بوون.

بە پێی زانیارییەكان دایكەكە لە دایكبووی ساڵی 1983یە كوڕەكەشی 2002 لە دایك بووە و كچەكەش 2005.

 


PM:06:43:21/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 37988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت