بەفر ئاستەنگی لە پارێزگای هەكاری دروستكردووە
هەكاری- بارینی به‌فر
وێستگە نیوز-
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاستی به‌فر له گونده‌كانی ناوچه به‌رزه‌كانی سه‌ربه شارۆچكه‌ی یوكسه‌كۆڤا له هه‌كاری، له هه‌ندێك شوێن بۆ مه‌تر و نیوێك به‌رزبووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك له خانووه‌كان بوون به ژێر به‌فره‌وه.
بارینی به‌فر بۆ ماوه‌ی سێ رۆژی له‌سه‌ریه‌ك، كاریگه‌ریی نه‌رێنیی له‌سه‌ر ژیانی رۆژانه له ژماره‌یه‌ك له گونده‌كانی سه‌ربه یوكسه‌كۆڤا جێهێشت.
له گوندی كادیكۆی كه ١٧ كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه‌وه دووره، ژماره‌یه‌ك له خانووه‌كان و ئهستهبڵهكان بوون به ژێر به‌فره‌وه، دانیشتوانی گونده‌كان به هه‌وڵ و كۆششی خۆیان ده‌ورووبه‌ری ماڵه‌كانیان پاككردووه‌ته‌وه و توانیویانه له ماڵه‌كانیان بێنه ده‌ره‌وه.
به‌فر بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ژیانی دانیشتوان به‌ره‌وڕووی ئاسته‌نگ ببێته‌وه و هاوكات بووه‌ته مایه‌ی كه‌یفخۆشیی بۆ منداڵانی گونده‌كه، مناڵان پشووه‌كانی نیوه‌ی ساڵ به ده‌رفه‌ت ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕه تۆپه‌ڵ بكه‌ن و شێره به‌فرینه درووستبكه‌ن.
فاتیح كۆمور كه یه‌كێكه له دانیشتوانی گونده‌كه، باسی له‌وه‌كرد ئه‌مساڵ به‌فرێكی زۆر باریوه.
كۆمور ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد بارینی به‌رده‌وامی به‌فر بۆ ئه‌وان بووه‌ته ئاسته‌نگی زۆر و وتی: "ماڵه‌كانمان بوون به ژێر به‌فره‌وه، به خاكه‌ناز ده‌ورووبه‌ری ماڵه‌كان و ئهستهبڵهكان پاكده‌كه‌ینه‌وه و رێگاكه ده‌كه‌ینه‌وه، كه‌شوهه‌وا زۆر سارد ده‌بێت، ژماره‌یه‌ك له خانووه‌كان له‌به‌ر به‌فر دیارنه‌ماون".
سەرچاوە- ئەنادۆڵ
د.ح
PM:06:37:21/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 3972
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت