كۆمپانیایەكی نەوتی بریتانی لە بیرە نەوتەكانی كەركووك پاشەكشەی كرد
كۆمپانیای "bp"
وێستگە نیوز-
بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز كۆمپانیای بریتش پێترۆڵیۆمی بهریتانی بەهۆی كۆتایی هاتنی گرێبەستەكەی و نوێ نەكردنەوەی كۆتایی بە كارەكانی لە بیرە نەوتەكانی كەركووك هێناوە و دەكشێتەوە.
كۆمپانیای "bp" لە ساڵی 2013ەوە بە گرێبەستێكی 100 ملیۆن دۆلاری لە كۆمپانیا نەوتییەكانی كەركووك دەستبەكارە، بەڵام دوای كۆتاییی گرێبەستەكەی لە كۆتایی 2019، مانگی پێشوو ئەو كۆمپانیایە بەرپرسانی حكومەتی عیراقی لەوە ئاگادار كردۆتەوە كە كارمەندەكانی سەرجەمیان دەكشێنێتەوە بەهۆی كۆتایی گرێبەستەكەیان و كارەكانی لە فراوانكردنی كیڵگە نەوتییەكان رادەگرێت.
كۆمپانیای (NOC) كە سەرپەرشتی سەرجەم كێڵگە نەوتییەكانی كەركووك دەكات كشانەوەی "bp" لە كەركووك پشتڕاستكردەوە و ئاشكرایكرد كە كاروبارەكانی رادەستی ئەوان كردووە .
د.ح
PM:05:55:21/01/2020
ئهم بابهته 1320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت