بۆری نەوتی زیقار تەقێندرایەوە
وێستگە نیوز-
بۆری نەوتی پارێزگای زیقار تەقێنرایەوە و هێزەكانی بەرگری شارستانی هەوڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكە دەدەن.
تەقاندنەوەی ئەم بیرە نەوتە كە تا ئێستا لایەنی بەرپرس دیاری نەكراوە لە كاتێكدایە كە ماوەی سێ رۆژە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان پەرەیان سەندووە و خۆپیشاندەران رێگای سەرەكی نێوان بەغدا بەسرەیان داخستووە و بەردەوام پێكادان هەیە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان.
خۆپیشاندان سێ مانگی تێپەڕاندووە و خۆپیشاندەران سوورین لەسەر گۆڕنی سیستمی حكوم و دەسەڵاتادارانی عیراق.
ئاژانسی رۆیتەرز دوێنێ ئێوارە ئاشكرایكرد كە چوار كەس لە خۆپیشاندەران و دوان لە هێزەكانی پۆلیس كوژراون، بەڵام بە پێی زانیارییەكان ئەمڕۆش زیاد لە كەسێك لە خۆپیشاندانەكان كوژراون.
د.ح
PM:04:22:21/01/2020
ئهم بابهته 2536
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت