پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەش دیاری‌کرا
وێستگە نیوز-
رۆژی پێنجشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ کۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممە ٢٣ ی کانونی دووەم کە کاتژمێر ١١ ی بەیانی بەڕێوەدەچێت.
لەبارەی بەرنامەی کاری دانیشتنەکەوە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەڵێت، " یەکەم بەرنامەی کار ئاماده‌بوونی شاندى دانوستاندكارى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالى سه‌باره‌ت به پڕۆژه بودجه‌ى ساڵی 2020 و كه‌یسی نه‌وت.
هەروەها لە دووەم بەرنامەی کاردا هاتووە، " خستنه‌ڕووى بیرۆكه‌ی به‌ڕێز (د.گه‌لاوێژ عبید عثمان) په‌یوه‌ست به (دامه‌زراندنی سه‌نته‌رى راوێژكاریی بۆماوه‌یى نیشتیمانی له‌به‌ر زۆربوونی رێژه‌ی منداڵی ناكام و نه‌خۆشییه بۆماوه‌ییه‌كان)، به‌پێی حوكمى خاڵی (2)ى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له ماده‌ی (49)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان".
ش . ر
PM:03:48:21/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 1972
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت