هەولێر.. تەرمی ژنێك و دوو منداڵەكەی پاش مانگێك دۆزرانەوە


 

وێستگە نیوز-
لە گەڕەكى عەنكاوەی هەولێر تەرمی ژێنك و دوو منداڵەكەی دۆزرانەوە و پۆلیس لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكات.


سەبارەت بە رووداوەكە هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر تایبەت بۆ وێستگە نیوز ئاشكرایكرد كە ئەمڕۆ تەرمی خێزانێك دۆزرانەوە كە لە ژنێك و كوڕ و كچەكەی پێكهاتبوون، ئێستاش تەرمەكانیان رەوانە كراوە بۆ پزیشكی دادوەری.

هۆگر عەزیز باسی لەوەشكرد كە ئەو خێزانە پێشتر لە موسڵەوە ئاوارەی شاری هەولێر بوون.

بە پێی زانیارییەكان دایكەكە لە دایكبووی ساڵی 1983یە كوڕەكەشی 2002 لە دایك بووە و كچەكەش 2005.

د.ح 

 


PM:03:25:21/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 18456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو