دوو ژنه په‌رله‌مانتاری گۆڕان خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاریان ره‌تكرده‌وه
شایان کاکە ساڵح و شیرین ئەمین
وێستگه نیوز ـ
هه‌ردوو ژنه په‌رله‌مانتاری گۆڕان شیرین ئەمین و شایان کاکە ساڵح لە پەرلەمانی کوردستان خانەنشینی پەرلەمانتارییان رەتکردوە و دەڵێن، ئەوان نوێنەری گەلن و نایانەوێت لە سەر ئەرکی چوارساڵ پەرلەمانتاری خانەنشین بکرێن.
لە راگەیەندراوێکدا ئەو پەرلەمانتارانەی گۆڕان، بەڵگە نامەیەکیان بڵاوکردوه‌تەوە، کە ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستانیان کردوە و داوایانکردوە خانەنشین نەکرێن و دەگەڕێنەوە سەر کاری پێشوویان.
ئەو دوو پەرلەمانتارە راشیگەیاندوە، رەتکردنەوەی خانەنشینی پابەندبونیانە بەو بەڵێنەی کە بەدەنگدەرانیان داوە، کە خانەنشین رەتبکەنەوە.
پڕۆژەیاسای چاكسازی له‌خانه‌نشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر، له دانیشتنی ژماره (15)ی ئاساییی خولی پایزه له ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن رۆژی پێنجشه‌مه 16ی كانوونی دووه‌می 2020، به‌ده‌نگی 89 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان په‌سەندكرا و دوێنێش یاساکە رەوانەی سەرۆکی هەرێم کرا.
پێشتری چوار په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ و په‌رله‌مانتارێكی پارتی فۆڕمی ره‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینیان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، هه‌روه‌ك دوێنێش هه‌ریه‌كه له مه‌م بورهان قانع، دیاری ئه‌نوه‌ر، سیروان بابان، فۆڕمی ره‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینان پڕكرده‌وه و ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیان كرد.
PM:02:40:21/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 3148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت