ئاگرێكی گهوره له بازاڕی قوماش فرۆشهكانی دهۆك كهوتهوه
وێستگه نیوزـ
ئەمشەو ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی قوماشی دهۆک لەنزیک سینەما نەورۆز کەوتەوە و چوار تیمی ئاگر کوژێنەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.
بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی پولیسی بەرگریی شارستانی دھۆک رایگەیاند، ئاگرەکە لە بازاڕی قوماش فرۆشتن کە بە ئۆرزدیی دهۆک ناسراوە، کەوتوەتەوە و بەهۆیەوە چەند دوکانێک سوتاون.
وتیشی: تیمەکانی چوار بنکەی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن و ئاشكراشیكرد كه چوار كارمەندی بەرگری شارستانی دهۆك بەهۆی دوكەڵی ئاگرەكەوە توشی تەنگەنەفەسی بون و لەئێستادا تەندروستیان بەرەو باشی دەچێت.
بهوتهی شایهتحاڵێك لە شوێنی روداوەکە، ئاگرەکە لە دوکانێکەوە دەستیپێکردوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش بە زوویی گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە.
دوای ههوڵی تیمهكانی بهرگریی شارستانیش ئاگرەکە كۆنتڕۆڵ كراو ئاماژه بهوهدرا كه هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و خەمڵاندنی زیانەکانی ئهو ئاگرهن.
PM:11:20:20/01/2020
ئهم بابهته 1944
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت