به‌ڤیدیۆ..گولـله‌ به‌ر سه‌ری خۆپیشانده‌رێكی عیراق كه‌وت و كوژرا


وێستگه‌ نیوزـ

له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی پارێزگای دیاله‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ گولـله‌ بڵاوه‌یان به‌خۆپیشانده‌ران كرد و به‌هۆیه‌وه‌ خۆپیشانده‌رێك كوژرا.

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ چركه‌ساتی پێكانی خۆپیشانده‌رێك له‌ پارێزگای دیاله‌ ده‌رده‌خات و چالاكوانان ده‌ڵێن كه‌ گولـله‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ر سه‌ری خۆپیشانده‌ره‌كه‌ كه‌وتووه‌ و كوژراوه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20ی كانونی دووه‌می 2020، خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق توندوتیژیی لێكه‌وته‌وه‌ و سه‌رچاوه‌كان كوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ریان راگه‌یاندوه‌.


PM:10:33:20/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 3732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت