لێکۆڵەرێکی ئەمریکی: سەرکردەکانی ئێستای عیراق لە ئاست سڕینی پێڵاوەکانی سەدامدا نین

‌جۆن نیکسۆن، لێکۆڵەری پێشوو لە دەزگای هەواڵگری ئەمریکا


وێستگە نیوز-
لێکۆڵەرێکی ئەمریکی کە پێشتر لە دەزگای هەواڵگری ئەمریکا کاری کردووە رەخنەی توند لە دەسەڵاتدارانی ئێستای عیراق دەگرێت و دەڵێت، "سەرکردەکانی ئێستای عیراق لە ئاستی سڕینەوەی  پێڵاوەکانی سەدامدا نین". 

جۆن نیکسۆن، لێکۆڵەری پێشوو لە دەزگای هەواڵگری ئەمریکا باس لەو کاتە دەکات کە سەدام حسێن دوای دەستگیرکردنی چووەتە ژووری لێکۆڵینەوەو دەڵێت، " سەدام لەوکاتەدا خاوەنی هەیبەت بوو و کەسێتیەکی زۆر کاریزمی بوو".

دەشڵێت، " کە هاتە ژوورەوە وامزانی بکوژەکەی بەغدا دەبینم، بەڵام بینیم کەسێکی لەسەرخۆو زۆر باش بوو، هەوڵیدەدا روانگەیەکی باش لەسەر خۆی لای ئێمە جێبهێڵێت، لەو کارەشیدا سەرکەوتوو بوو".

سەبارەت بە کۆبوونەوەى عەدنان پاچەچی و چەند کەسایەتییەکی تر جۆن نیکسۆن وتوویەتی، "من لە کۆبوونەوەکەدا نەبووم، بەڵام پێیان وتووم کە سەدام لەگەڵ پاچەچی قسەى کردووە و پێی وتووە کە بۆچی لەگەڵ ئەو کەسە بێکەڵکانەدا هاتوویت، وەک ئاماژەیەک بە عەبدولمەهدی و مۆفەق ڕوبەیعی و ئەحمەد چەلەبی".

ئەو لێکۆڵەرە ئەمریکیە لە دیدارە رۆژنامەوانیەکەیدا دەڵێت، "سەرکردەکانی ئێستای عیراق لە ئاستێکدا نین تەنانەت پێڵاوەکانی سەدامیش پاک بکەنەوە، ئەمە بۆ من شتێکی قورسە بۆ وتن بەڵام بەو شێوەیەیە".

دەشڵێت، " پێموایە سەدام حسێن لانیکەم هەندێ سیفاتی ئەرێنی تێدا بوو".

جۆن نیکسۆن، شیکەرەوەو لێکۆڵەری پێشوو لە دەزگای هەواڵگری ئەمریکا CIA ، نوسەری کتێبی "لێپرسینەوە لە سەدام"ە کە ساڵی ٢٠١٦ بڵاوکرایەوەو بۆ چەند زمانێکی زیندووی دونیا وەرگێڕدرا. 

ش . ر 


PM:06:50:20/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 111220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت