په‌رله‌مانتارێكی هاوپەیمانی فه‌تح: دوای خۆپیشاندانه‌ ملیۆنییه‌كه‌ كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلا ده‌كرێته‌وه‌

‌هێشتا کاندیدی سەرۆک وەزیران یەکلا نەکراوەتەوە

وێستگه‌ نیوز ـ
په‌رله‌مانتارێكی‌ هاوپه‌یمانی‌ فه‌تح رایگه‌یاند، كه‌ دوای‌ خۆپیشاندانی‌ ملیۆنییه‌كه‌ كاندیدی‌ سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌.


عه‌بدولئه‌میر ته‌عبان، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی‌ فه‌تح كه‌ له‌لایه‌ن هادی‌ عامرییه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كرێت به‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵه‌كانی‌ عیراق (واع) ی راگه‌یاندووه‌، تا ئێستا قه‌واره‌ سیاسییه‌كان له‌سه‌ر كاندیدی‌ پۆستی‌ سه‌رۆك وه‌زیران رێكنه‌كه‌وتوون.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ وتیشی‌: "دۆسێی‌ دیاریكردنی‌ كه‌سایه‌تییه‌ك بۆ پۆستی‌ سه‌رۆك وه‌زیران له‌ دوای‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ 24ی‌ مانگ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌".

پێشتر هاوپه‌یمانی‌ بنیاتنان، ئه‌سعه‌د عیدانی‌، پارێزگاری‌ به‌سره‌ی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆك وه‌زیران كاندید كرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری‌ عیراقه‌وه‌ ره‌تكرایه‌وه‌.

بڕیاره‌ رۆژی‌ هه‌ینی‌ 24ی‌ كانوونی دووه‌می 2020، له‌سه‌ر داوای‌ موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری‌ ره‌وتی‌ سه‌در و به‌ پشتیوانی‌ هادی‌ عامری‌، شیعه‌كان خۆپیشاندانێكی‌ ملیۆنی‌ له‌ دژی‌ بوونی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق ئه‌نجام بده‌ن.

هــ. ر


AM:10:16:20/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو