به‌فره‌كه‌ی تاران خۆپیشانده‌رانی ساردكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
لە تارانی پایتەختی ئێران بەفرێکی زۆر باریوە و شەقامەکانی ئه‌و شاره‌ی داپۆشیوە، هاوڵاتییانی پایته‌ختیش بۆ بەسەربردنی کاتێكی خۆش و شەڕە تۆپەڵ رویان لە ناوچە جیاجیاکانی شاره‌كه‌یان کردوە.
بەهۆی بەفربارین و سەرماوسۆڵهشهوه ئه‌مڕۆ یەکشەممە 19ی كانونی دووه‌می 2019، پرۆسەی خوێندن لە قوتابخانەکانی تاران راگیرا.
بارینی به‌فر له تاران دوای چه‌ند رۆژێك دێت له خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌و شاره كه دوای دانپێدانانی به‌رپرسانی حكومه‌ت به خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه به هه‌لیان زانی به گه‌رموگوڕی بێنه‌وه سه‌رشه‌قامه‌كان و درێژه به خۆپیشاندانه‌كانی مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی رابردوو بده‌ن كه له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین هه‌ڵگیرسا.
PM:09:03:19/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 8704
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت