ڤیدیۆ.. خۆپیشاندەرانی نەجەف وێنەی قاسم سولەیمانی دەسوتێنن

‌لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە..


وێستگە نیوز- 
بەپێی ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە بەشێک لە خۆپیشاندەرانی نەجەف وێنەی قاسم سولەیمانی دەسوتێنن. 

قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بوو بەرەبەیانی ٣ ی ئەم مانگە لە بوردومانێکی موشەکی ئەمریکادا لەسەر ڕێگەی فڕۆکەخانەی بەغدا کرایە ئامانج و کوژرا. 

هەر ئەمڕۆ یەکشەممەش لە ڤیدیۆیەکی دیکەدا بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت کە بارەگای بزووتنەوەی وەفا لە پارێزگای نەجەف لە باشوری عیراق لەلایەن چەند خۆپیشاندەرێکەوە ئاگری تێبەردەدرێت. 

شەوی ڕابردووش بارەگای حزبی دەعوەی عیراق لەلایەن چەن خۆپیشاندەرێکەوە لە شاری نەجەف سوتێنرا. 

بە پێی هەواڵێكی سۆمەریە نیوزیش كە ئەم بەیانییە بڵاوی كردۆتەوە لە شاری بەغدا خۆپیشاندەران رێگە سەرەكییەكانیان لە گۆڕەپانی "تەیاران" لە ناوەڕاستی بەغدا داخستوە و پێكادانیش لە نێوان ئەوان و هێزە ئەمنییەكاندا روویداوە.

ئەو سەرچاوە باس لەوە دەكات كە هێزە ئەمنییەكان گازی فرمێسك رێژیان بەكار هێناوە بۆ بڵاوە پێكردنی خۆپیشاندەران لە ئەنجامدا شەش كەس تووشی حاڵەتی تەنگەنەفەسی بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.

ماوەی سێ مانگە خۆپیشاندان شارەكانی باشووری عیراقی گرتۆتەوە و ئەوان داوا چاكسازی و هەولی كار و باشكردنی بژێوی دەكەن لەگەڵ ئەوەشدا پێیان وایە كە ئەم حكومەتەی ئیستا هەیە ناتوانێت بەو كارە هەستێت و داوای گۆڕینی دەكەن.



ش . ر 


PM:04:59:19/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 4540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت