داعش له‌ سنوری كه‌ركوك هێرشیكرد و سه‌ربازێك كوژرا


وێستگه‌ نیوزـ

خانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عیراق كوژرانی سه‌ربازێكی سوپای عیراقی له‌ هێرشێكی چه‌كدارانی داعشدا راگه‌یاند كه‌ له‌ سنوری پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجامیداوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا خانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عیراق ئاشكرایكرد، ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له‌ ناوچه‌ی ته‌ل زیب له‌ سنوری پارێزگای كه‌ركوك، هێرشیانكردوه‌ته‌سه‌ر سوپای عیراق.

راشیگه‌یاند كه‌ هێرشه‌كه‌ی داعش بۆسه‌ر سریه‌ی یه‌كه‌می فه‌وجی سێ له‌ لیوانی 45ی سوپای عیراق بووه‌ و له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌دا، سه‌ربازێكی سوپای عیراق كوژراوه‌.


PM:11:22:18/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت