وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیی به‌ سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌وه‌ كرد


وێستگه‌ نیوزـ

لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عیراق، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، پرسی مانەوەی هێزە بیانییەكانی لەگەڵ تاوتوێ كرد.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق گفتوگۆی دەربارەی رۆڵی گرنگ و بەردەوامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە جەنگی دژی داعشدا كردوه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ پیوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، پابه‌ندبوونی ئه‌مریكای به‌ نه‌هێشتنی گرژییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا دپاتكردوه‌ته‌وه‌.

رۆژی 5ی كانونی دووه‌می 2020، پەرلەمانی عێراق بە دەنگی پەرلەمانتارانی شیعە داوای لە حكومەت كرد هێزە بیانییەكان لە عیراق دەربكات، بەڵام كورد و سوننە كە بەشداری دانیشتنەكەی پەرلەمانیان نەكردو پشتیوانی ئەو داواكارییە ناكەن. 


PM:11:01:18/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 3572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت