كه‌شناسی: به‌هۆی زۆریی به‌فر ئه‌گه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ودای بینین هه‌یه
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: به‌هۆی به‌رزیی راده‌ی شێ و به‌فر و باران ئه‌گه‌ری كه‌م بوونه‌وه‌ی مه‌ودای بینین هه‌یه، سه‌باره‌ت به بارانبارینی ئه‌مڕۆش رایگه‌یاند: زۆرترین باران له ناوچه‌ی بازیان باریووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی ئاشكرایكرد به‌هۆی به‌رزیی راده‌ی شێ و به‌فر و باران ئه‌گه‌ری كه‌م بوونه‌وه‌ی مه‌ودای بینین هه‌یه له زۆر به‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم كه له‌هنه‌دێ شوێن كه‌مترده‌بێت له 2 كم به‌تایبه‌تی ناوچه به‌رزه‌كاندا.
كه‌شناسیی هه‌رێم ئاشكراشیكرد كه له ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردوی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ی كانونی دووه‌می 2020، زۆرترین رێژه‌ی باران له ناوچه‌ی بازیان باریووه و بڕه‌كه‌ی 15.6ملم بووه.
سەبارەت بە رێژەی بارانبارین لە ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، كه‌شناسی به‌مجۆره رێژه‌كه‌ی راگه‌یاندوه:
PM:10:43:18/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 11644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت