وەزیری دەرەوەی ئوردن گەیشتە بەغدا

‌ئەیمەن سەفەدی، وەزیری دەرەوەی شانشینی ئوردن


وێستگە نیوز- 
وەزیری دەرەوەی ئوردن بە سەردانێکی فەرمی ئەمڕۆ شەممە گەیشتە بەغدای پایتەختی عیراق. 

ئەیمەن سەفەدی، وەزیری دەرەوەی شانشینی ئوردن گەیشتە بەغدای پایتەختی عیراق و لەگەڵ وەزیری دەرەوی عیراق و بەرپرسانی باڵای عیراق کۆدەبێتەوە.  
 
بەگوێرەی زانیارییەکان لە کارنامەی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی قەتەر گفتوگۆکردنی کەمکردنەوەی ئاڵۆزی و نیگەرانیەکانی ناوچەکە و کارکردن بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و پشتیوانیکردنی عیراق دەبێت. 

هاوکات وەزیری دەرەوەی ئوردن نامەیەکی شا عەبدوڵای دووەمی شای وڵاتەکەی بۆ بەرپرسانی عیراق هێناوە. 


ش . ر 



AM:11:20:18/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت