ئەردۆغان: هێز ڕەوانەی لیبیا دەكەین


وێستگە نیوز-
سەرۆكی توركیا رایگەیاند كە وڵاتەكەی هێز ڕەوانەی لیبیا دەكات بۆ بەرگری لە حكومەتی لیبیا لە دەست ژەنەڕاڵی هەڵگەڕاوە خەلیفە حەفتەر.

بە پێی نوێترین لێدوانی ئەردۆغان، كە ئەمڕۆ ئاراستەی میدیایاكانی وڵاتەكەی كردووە، ئەوان بەرگری لە حكومەتی شەرعی دانپێدانراوی نێودەوڵەتی دەكەن و هێز ڕەوانە دەكەن پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوودا بڕیارەكەیان راگرتبوو.

ئەم بڕیارەی توركیا لە دوای ئەوە دێت كە لە چەند رۆژی رابردوودا لە مۆسكۆی پایتەختی روسیا حەفتەر بە شێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو بەر لە دەستپێكردنی كۆبوونەوەیەك بۆ ئیمزاكردنی رێككەوتنی ئاشتی لە لیبیا ئەو وڵاتەی بەجێهێشت و گەڕایەوە بۆ لیبیا، هاوكات بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا كۆنگرەیەیەك لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا ساز بكرێت بە مەبەستی بەدی هێنانی ئاشتی لە لیبیا.
 
د.ح


PM:11:45:17/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو