سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ: یەكشەممە فۆرمی رەتكردنەوەی خانەنشینی پڕ دەكەينەوە


وێستگە نیوز-
سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند كە خۆیان بە پلە باڵا نازانن و رۆژی یەكشەممە لەگەڵ هاوڕێكانی فۆرمی رەتكردنەوەی خانەنشینی پڕ دەكەنەوە.

دكتۆر كازم لە پۆستێكدا لە بارەی بابەتی خانەنشینی پلە باڵاكان ڕایگەیاند "نە خۆم بە پلەباڵا دەزانم، نە خۆم خانەنشین دەکەم"

ناوبراو ئەوەی ئاشكراكردووە كە "لەدوای تەواوبونی ئەرکەکەم لە پەرلەمان، دەگەرێمەوە سەر کارەکەی پێشووم لە نەخۆشخانەی ھیوا."

سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ باس لەوە دەكات كە ئەوان رۆژی یەکشەمە لەگەڵ ھاوڕێکانی لە پەرلەمان فۆرمی رەتکردنەوەی خانەنشینی پردەکەنەوە.

دوێنێ پێنجشەممە یاسای چاكسازی لە پەرلەمان پەسەندكرا و نەوەی نوێ دەنگیان بە پڕۆژە یاسای خانەنشینی پلە باڵاكان نەدا.

د.ح  


PM:11:07:17/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت