توركیا كوژرانی سێ سەربازی وڵاتەكەی لە رۆژئاوای كوردستان راگەیاند


وێستگە نیوز-
وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایگەیاند كە سێ سەربازی وڵاتەكەیان شەوی رابردوو لە ئەنجامی تەقینەوەی سەیارەیەكی بۆمبڕێژكراو لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا كوژراون.

لە بەیاننامەیەكدا كە وەزارەتی دەرەوەی توركیا بڵاوی كردۆتەوە دەڵێت ئەو سێ سەربازە لە خاڵی  پشكنینیدا، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو پێیاندا تەقیوەتەوە و كوژراون.

هەرچەندە توركیا هیچی زیاتری لە بارەی كوژرانی ئەو سەربازانەوە بڵاو نەكردۆتەوە، بەڵام سەرچاوەیەكی چەكدارە سورییەكان بۆ ئاژانسی نۆڤستی شەوی پێشوو رایگەیاند بوو كە شەش كەس كوژراون دوانیان ئەفسەری سوپای توركیا بوون، لەگەڵ چوار چەكداری هێزەكانی ئەوان.

بە پێی راگەیەندراوی سوپای توركیا تا ئێستا لە كاتی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاشتیەوە لە سوریا 20 سەربازی وڵاتەكەیان لەلایەن هەسەدەوە كوژراوە، بەڵام كەس بەرپرسارێتی خۆی لە كوژرانی ئەو سێ سەربازەی دوێنێ شەو رانەگەیاندووە.



د.ح
 



PM:09:25:17/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت