بەرپرسێكی باڵای سەربازی عیراق خانەنشین كرا


وێستگە نیوز-
سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرایكرد كە سەرۆكی هێزی ئاسمانی لە سوپای عیراق لە پۆستكەی دوور خراوەتەوە و خانەنشین كراوە لە شوێنەكەی كەسێكی دیكە دانرا.


سەرچاوەیەك لە میدیای عیراقی ئاشكرایكرد كە حامید ئەلمالیكی رەوانەی خانەنشینی كراوە، لە شوێنەكەشیدا لیوا روكن سەرمی زەكی دەستنیشانكرا".

ئەم بڕیارە لە دوای ئەوە دێت كە پێشتر وەزارەتی بەرگری عیراق لە مانگی رابردوودا بڕیاری خانەنشینی بۆ ئەنوەر حەمە ئەمین سەرۆكی هێزی ئاسمانی 57 ئەفسەری دیكە دەركردبوو ئەوەش بەهۆی گەیشتنیان بە تەمەنی خانەنشینی.

د.ح


 


PM:04:57:17/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 928 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت