هه‌یفا بۆ مێرده كۆنه‌كه‌ی: عه‌رز خڕه
وێستگه نیوزـ
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له بڵاوبونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی ئابڕووبه‌ر كه ده‌وترێت تایبه‌ته به ئه‌حمه‌د ئه‌بو هه‌شیمه، مێردی پێشووی هه‌یفا وه‌هبی، هه‌یفا پۆستێكی كرد و به هه‌شیمه‌ی وت: "عه‌رز خڕه".
هه‌یفا وه‌هبی، گۆرانبێژی و ئه‌كته‌ری لوبنانی و هاوسه‌ری پێشووی ئه‌حمه‌د ئه‌بو هه‌شیمه، بارزگانی میسری پۆستێكی له‌سه‌ر ئابڕوو بردنه‌كه‌ی هه‌شیمه له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه.
هه‌یفا نوسیویه‌تی: "زه‌وی خڕه، كێ سته‌م بكات سته‌می لێ ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ناشرین بكات ناشرین ده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌ش كه خراپه بكات خراپه‌ی دێته‌وه رێگه، دڵته‌نگ مه‌به، خودا دادپه‌روه‌رترینی دادپه‌روه‌رانه".
هه‌رچه‌نده هه‌یفا به راسته‌وخۆ ناوی ئه‌بو هه‌شیمه‌ی نه‌هێناوه، به‌ڵام هه‌وادارانی ده‌ڵێن كه قسه‌كانی ئاراسته‌ی مێرده‌كه‌ی پێشووی كردوه، چونكه دوای شه‌ش ساڵ له هاوسه‌رگیری دواتر نێوانیان تێكچوو و جیابوونه‌وه.
گرته ڤیدیۆییه‌كه باس له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی سێكسیی نێوان ئه‌بوهه‌شیمه و خانمێكی دیكه‌ی نه‌ناسراو ده‌كات، به‌ڵام به‌رپرسانی میسر ده‌ڵێن ڤیدیۆكه دروستكراوه و له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه‌ش سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كردووه.
هه‌یفا وه‌هبی له ماوه‌ی ژیانیدا سێ جار شووی كردووه، كه یه‌كه‌میان له ته‌مه‌نێكی زۆر منداڵی‌دا بووه كه 14 ساڵ بووه‌و شووی كردووه به كوڕه مامێكی خۆی و كچێكیشی به ناوی زه‌ینه‌ب له‌و كوڕه مامه‌ی هه‌یه .
دوای ئەوە له ساڵی 2005 هه‌یفا شو، بە سه‌رمایه‌داری سعودی تارق جفالی كه هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان ته‌نها 7 مانگی خایاند.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه تارق جفالی به‌و سه‌رمایه‌داره ناسراوه كه به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌كی زۆردا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كاندا ده‌كات و پاشانیش لێیان جیا ده‌بێته‌وه.
پاشان له ساڵی 2009 هه‌یفا وه‌هبی شووی به سه‌رمایه‌داری میسری ئه‌حمه‌د ئه‌بو هه‌شیمه كرد و دواتر له ساڵی 2012 له‌یه‌كتر جابوونه‌وه.
PM:03:16:17/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 29520
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت