هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق بۆ ناوچه‌ی ئارامتر ده‌گوازرێنه‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه‌ سوپای ئه‌مریكا هێزه‌كانی خۆی له‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی عیراقه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ی "ئارامتر" ده‌گوازێته‌وه‌.

جۆناسان هۆفمان، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا شوێنه‌ ئارامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام رایگه‌یاند كه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردودا ده‌ستیان به‌ جموجوڵ كردوه‌ و هێزه‌كانیان له‌ عیراق به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته‌ سه‌ریان، بۆ ناوچه‌ی ئارامتر گواستوه‌ته‌وه‌.

وتیشی: جێگیركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا په‌یوه‌یسته‌ به‌ بڕیاری فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌ مه‌یدانییه‌كان كه‌ چ شوێنێكیان پێ باشه‌ و ئه‌وان شوێنی هێزه‌كانی دیاری ده‌كه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ سوریاش ریگه‌یاند كه‌ هێشتا ئامانجه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌ و به‌رده‌وامه‌ له‌ لاوازكردنی رێكخراوی داعش له‌و وڵاته‌.


PM:02:22:17/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 4048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت