بارزانی په‌یامێك ئاراسته‌ی سیستانی ده‌كات

‌سیستانی و بارزانی

وێستگه‌ نیوزـ

بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی و نەخۆشکەوتنی عه‌لی ستستانی، گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عیراق،، مەسعود بارزانی پەیامێک ئاراستەی خانه‌واده‌ی سیستانی كرد.

بارەگای بارزانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی نەخۆشیی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان  پەیامێكی بۆ خانەوادەی سیستانی و مەرجەعییەتی شیعه‌كان ناردووه‌ و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ سیستانی خواستووه‌.

عەلی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان بەهۆی شکانی یه‌كێك له‌ قاچه‌كانی، دوێنێ پێنجشه‌ممه‌نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا و نەشتەرگەرییەکەش سەرکەوتوو بوو.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باره‌گای بارزانی:

سەرۆك بارزانی لە هەواڵی تەندروستیی سەماحەتی سەید سیستانی دەپرسێت
لەدوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی نەخۆشیی مەرجەعی گەورەی شیعەكان ئایەتوڵڵا عوزما سەماحەتی سەید سیستانی، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 16ـی 1ـی 2020 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیامێكی بۆ خانەوادەی سەماحەتی سەید سیستانی و مەقاماتی مەرجەعییەت نارد.

لەو پەیامەدا سەرۆك بارزانی هەواڵی تەندروستی سەماحەتی سەید سیستانی پرسی و لە خودای مەزن هیوای شیفا و چاكبوونەوەی خێرای سەماحەتی سەید سیستانیی خواست.


PM:01:16:17/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت