ته‌رمی پێشمه‌رگه‌كه‌ی یه‌كێتی له سلێمانییه‌وه گه‌ڕێندرایه‌وه هه‌ولێر و به‌خاك سپێردرا
کەسوکاری پێشمەرگەکە
وێستگه نیوزـ
ئەو پێشمەرگەیەی لە ئاسایشی هەولێر لەروداوێكی تەمومژاویدا گیانی لەدەستدا له شاری سلێمانییه‌وه گەڕێندرایەوە شاری هه‌ولێر و بەخاك سپێردرا.
شه‌وی رابردوو تەرمی مەجید ئیبراهیم، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی سه‌ربه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كە ئاسایشی پارتی رایگەیاندبوو لە زینداندا كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، بۆ خستنەڕووی هۆكاری گیان لە دەستدانی، گەیەندرایە پزیشكی دادوەری سلێمانی.
هێنانی ته‌رمی پێشمه‌رگه‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ سلێمانی ئەمەش دوای ئەوە هات كە هه‌م یەكێتی و هه‌م كەسوكارەكەشی گومانیان هەبوو لە شێوازی لە دەستدانی ئەو پێشمەرگەیە.
دوای ئه‌نجامدانی توێكاری،ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17ی كانونی دووه‌می 2020، تەرمی مەجید ئیبراهیم له شاری سلێمانییه‌وه گەڕێندرایەوە گوندی سیساوه‌ی سه‌ربه شارۆچكه‌ی هه‌ریر له شاری هه‌ولێر و بەخاك سپێردرا.
دوێنێ پێنجشه‌ممه هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی مەجید برایم راگه‌یه‌ندرا كە پێشمەرگەیه‌كی تەمەن 38 ساڵی یەكێتی بوو له لیوای 3ی تایبه‌تی هێزی پێشمه‌رگه، وه‌ك ده‌وترێت پێشتر ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه لەگوندی سیساوە لەلایەن دژە تیرۆری پارتییەوە رفێندراوه و دوێنێش ھەواڵی مردنی بەخانەوادەكەی راگەیەندرا.
له‌سه‌ر گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه ئاسایشی هەولێر لەسەر گیانلەدەستدانی هاوڵاتیەک لەناو بینای ئاسایش ڕاگەیه‌ندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ده‌ستگیركردنی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی یه‌كێتی په‌یوه‌ندیی به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه هه‌یه.
دوای راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر،
حاجی مەسیفی، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەبەردەم پزیشكی دادوەری ھەولێر بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند، گومانمان لەروداوەكە ھەیە كە ئەو پێشمەرگەیە لەزیندانی ئاسایشی ھەولێر خۆی خۆی خنكاندبێت ئەو راپۆرتە پزیشكیەمان رەتكردۆتەوە و سكاڵای یاسایش تۆمار دەكەین .
PM:12:50:17/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 14284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت