بۆیه‌كه‌مجار زیانه گیانییه‌كانی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر ئه‌مریكا ئاشكرا بوو
وێستگه نیوزـ
له 8ی ئه‌م مانگه، ئێرانله وه‌ڵامی وشتنی قاسم سوله‌یمانی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكای له عیراق موشه‌كباران كرد، دوای هێرشه‌كه‌ش ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه هێرشه‌كه زیانی گیانیی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه.
تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی بیڵ ئوربان، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە بڵاویكرده‌وه هه‌رچه‌نده هیچ سەربازێک لە هێرشەكه‌ی ئێران بۆسه‌ر بنکەی سه‌ربازیی عەین ئەسەد له عیراق گیانیان لەدەستنەدا، بەڵام 11 سه‌رباز بەهۆی شۆک و بوورانەوە و شڵەقانی مێشک چارەسەریان وەرگرتوە و هێشتا لەژێر چاودێریدان.
بیڵ ئوربان ده‌شڵێت: زۆربەی ئەو 1500 سەربازەی لە بنکەکە جێگیرکراون پێش هێرشەکە بەهۆی ئاگادارکردنەوەیان لە ناوچەکانی خۆ حەشاردان ماونەتەوە و خۆیان لە هێرشەکە پاراستووە.
بیڵ ئوربان باسی لەوەشکرد، لە رۆژانی دوای هێرشەکە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی توند، بەشێک لە سەربازانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد گوێزراونەتەوە. "
شه‌وی 3ی كانونی دووه‌می 2020، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا، گورزێكی له ئۆتۆمبیلێك وه‌شاند كه قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبیی عێراقی تێدابوو و هه‌ردووكیانی كوشت.
له به‌رامبه‌ریشدا سوپای پاسدارانی ئێران له 8ی كانونی دووه‌م، بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د-ی له پارێزگای ئه‌نباری عیراق مووشه‌كباران كرد كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای تێدا جێگیر كراوه.
AM:11:29:17/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 8348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت