نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی کوردستان لە ئێران ناترسێت، بەڵام رێزی لێدەگرێت

‌نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ "هەرێمی کوردستان لە ئێران ناترسێت، بەڵام رێزی لێده‌گرێت" به‌پێی چاوپێكه‌وتنێكیش له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی ئه‌لمۆنیته‌ر، هه‌ریه‌ك له‌ ئێران و ئه‌مریكا به‌ جیا بانگهێشتی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان كردوه‌ تا سەردانی هەردوو وڵات بکات.
 
لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عیراق كرد له‌دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سه‌ربه‌ سوپای پاسداران و رایگه‌یاند: مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی سەردانەکەی بۆ هەولێر لە کۆتایی ساڵی رابردوو بانگهێشتنامەی پێگەیاندووە بۆ سەردانی کۆشکی سپی، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ دێت كه‌ بانگهێشته‌كه‌ بەر لە کوژرانی قاسم سولەیمانی بووە، بەڵام تائێستا کاتی سەردانەکە دیاری نەکراوە.

بریاریشه‌ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی ئابوریی داڤۆس به‌شداری بكات کە لە 21 تا 24ـی ئەم مانگە لە سویسرا بەڕێوەدەچێت و له‌وێ لەگەڵ مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.

لەبارەی سەردانەکەی هەفتەی رابردوی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عيراق بۆ هەولێر، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، عەبدولمەهدی لەو باوەڕەدا بووە کە دەبێت ئەمریکییەکان لە عیراق بمێننەوە، بەڵام بۆ شێواز و رێکخستێکی نوێوە، بە تایبەت کە ئێستا فشارێکی زۆر لەسەر حکومەتەکەی هەیە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، "هەرێمی کوردستان لە ئێران ناترسێت، بەڵام رێزی لێدەگرین"، هاوکات ئاماژە بە هێرشە موشەکییەکەی ئێران بۆ بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عيراق و هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت "هێرشە موشەکییەکە پەیامێکی ئاشکرابوو بۆ هەموو لایەک کە ئێران ئیرادە و توانای ئەوەی هەیە هەر شوێنێکی بوێت لە عیراق بیکاتە ئامانج".

له‌ به‌شێكی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت: "هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی دەستوریی لە چوارچێوەی عیراق هەمیشە پێگەیەکی تایبەتی" هەیە، باڵام سیاسەتی ئەمریکا هیچ نەگۆڕاوە و تائێستا پەیڕەوی "یەک عیراق و یەک سیاسەت دەکات، هەرێمی کوردستانیش هەمان سیاسەتی ئەمریکای هەیە لە پەیڕەوکردنی یەک سیاسەت بۆ تەواوی عیراق."


AM:11:11:17/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت