كاروانێكی سەربازیی دیكه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمه‌وه‌ چووه‌ رۆژئاوای كوردستان


وێستگه‌ نیوزـ

ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ كاروانێكی سه‌ربازیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ چوونه‌ خاكی سوریاوه‌ و به‌ره‌و كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی شاری حه‌سه‌كه‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان رۆیشتن.

ئاژانسی سانا، زمانحاڵی رژێمی سوریا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ كاروانه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌ 75 بارهه‌ڵگر پێكهاتبوون كه‌ زرێپۆش و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌لوپه‌لی لۆجستیان هه‌ڵگرتووه‌ و به‌نیازه‌ هاوكارییه‌كانی بگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و خاڵانانه‌ی كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا و شه‌ڕڤانانی سوریای دیموكرات كۆنتڕۆڵیان كردوه‌.

ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ كاراوانه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌ ده‌روازه‌ی سیمیلكا له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌و كێڵگه‌ نه‌وتییانه‌ی سوریا ریۆیشتون كه‌ ده‌كه‌ونه‌ ده‌روبه‌ری شاری حه‌سه‌كه‌ و دیرئه‌لزور.

ئه‌مریكا له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2019 كشانه‌وه‌ی خۆی له‌ رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ سوپای توركیا و گروپه‌ هاوپه‌یمانه‌كانی له‌شكركێشییان كرد، دواتر ئه‌مریكا هێزه‌كانی له‌ ده‌وروبه‌ری كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان بڵاوه‌پێكرد و ناوبه‌ناو هێزه‌كانی ره‌وانه‌ی رۆژئاوای كوردستان ده‌كاته‌وه‌.


AM:10:21:17/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو