باڵیۆزخانەی ئەمریكا: سەركەوتنی نەشتەرگەرییەكەی سیستانی هەواڵێكی گەورە و دڵخۆشكەرە

‌عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق

وێستگە نیوز-
ئەمڕۆ نەشتەرگەرییەكی سەركەوتوو بۆ عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق ئەنجامدرا و باڵیۆزی ئەمریكا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی.

سیستانی ئەمڕۆ بەهۆی شكانی ئێسكی یەكێك لە ڕانەكانی قاچی، نەشتەرگەرییەكی سەركەوتوانەی لە نەجەف بۆ ئەنجامدرا.
لە بەرامبەردا باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق بەو بۆنەیەوە بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و رایگەیاند كە "سیستانی هۆكاری ئاسایشی سەرەكی عیراقی و ناوەچەكەیە".

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا كە لە لاپەڕەی تایبەت بە خۆیان بڵاویان كردۆتەوە دەڵێت "هەواڵێكی گەورەی دڵخۆشكەرمان پێشگەیشت بە سەركەتوو بوونی نەشتەرگەری بۆ مەرجەعی باڵا سەماحەتی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی".

دەشڵێت "رۆڵی بەڕێز سیستانی لە بەدی هێنانی ئارامی و هەمیشەیی هۆكاری سەرەكی بووە، دۆعا دەكەین بە زووترین كات چارەسەر وەربگرێت".
 
د.ح

 


PM:03:46:16/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 7716 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو