بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی لە بارەی باران و بەفری سبەینێ هۆشداریی دەدات


دوێستگە نیوز-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە هۆشداریی نامەیەكدا لە بارەی كەشی سبەینێوە دەڵێت باران و بەفر دەبارێت و نزمە پاڵەپەستۆیەك بەڕێوەیە.


بە پێی راگەیەندراوەكە دەڵێت "ئەم شەو لە كاتەكانی درەنگدا كاریگەری شەپۆلێكی باران بارین دەست پێدەكات، سەرەتا رێژەی باران كەمتر دەبێت بەڵام دوای نیوەڕۆی هەینی كاریگەر باران زیاتر دەبێت".

راشیگەیاندووە كە بەفر بارینش لە ناوچە شاخاویەكان دەبارێت، باس لەوەش دەكات كە ئاستی باران و بەفر لە سنوری پارێزگای دهۆك بە چاو ناوچەكانی دیكەوە زیاتر دەبێت.

ئەوەش ئاشكرا كراوە ئەو شەپۆلەی سبەینێ دەست پێدەكات تا رۆژی دوو شەممە بەردەوام دەبێت.

د.ح
 


PM:12:57:16/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 7792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو