وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی راگه‌یاند

‌خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیەندرا

وێستگه‌ نیوز ـ

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و فه‌رمانگه‌كانی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 19ی كانوونی دووه‌م، مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌ك دابه‌ش ده‌كرێت.

به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 19ی كانوونی دووه‌می 2020، مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی، کاروباری شەهیدان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون، زیندانیە سیاسیەکان دابه‌ش ده‌كرێت.

هه‌روه‌ك رۆژی دووشه‌ممه‌ 20ی كانوونی دووه‌می 2020، مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئەنجومەنی دادوەری، کەمئەندامان و وه‌زاره‌تی داد دابه‌ش ده‌كرێت.

هه‌ر به‌پێی خشته‌كه‌، رۆژی سێشەممە 21ی كانوونی دووه‌م، مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی سامانە سرووشتیەکان، ئەوقاف،
خوێندنی باڵا، ناوخۆ، ده‌زگاكانی ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش، زێرەڤانی و فریاکەوتن، رەگەزنامە و نشینگە،
لیوای یەک و دووی پۆلیس پاراستن دابه‌ش ده‌كرێت.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 22ی كانوونی دووه‌می 2020، مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، گواستنەوە و گەیاندن، کارەبا، پلاندانان و کشتوکاڵ، ئاوەدانکردنەوە، رۆشنبیری و لاوان، بازرگانی و پیشەسازی، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان، خانەنشینی پێشمەرگە، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، ده‌سته‌ی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

رۆژی پێنجشەممە 23ی كانوونی دووه‌م، به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی مه‌ده‌نی كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10ی ساڵی رابردوو دێت.

هــ. ر

خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی:


AM:11:24:16/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 16712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو