سەرۆک وەزیرانی ڕوسیا دەستلەکارکێشانەوەی کابینەی حکومەتەکەی ڕاگەیاند



وێستگە نیوز- 
سەرۆک وەزیرانی ڕوسیا دەستلەکارکێشانەوەی کابینەی حکومەتەکەی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە دیمیتری میدڤیدیڤ، سەرۆک وەزیرانی ڕوسیا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی و کابینەی حکومەتەکەی پێشکەش بە ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا کرد. 

لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی روسیا، دیمیتری میدڤیدیڤ، سەرۆک وەزیرانی روسیا ڕایگەیاند، دەست لەکارکێشانەوەی کابینەی حکومەتەکەی پێشکەش دەکات ئەوەش لەدوای ئەو وتارەی پوتین لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی پێشکەشی کرد. 

لە کۆبوونەوەکەدا پوتین داوای لە میدڤیدیڤ کرد تا ئەوکاتەی حکومەتێکی نوێ پێکدهێنرێت سەرۆکایەتی حکومەتی کاربەرێکەر بکات. 


ش . ر 



PM:04:44:15/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو