هادی عامری پشتیوانی لە خۆپیشاندانە ملیۆنیەكەی سەدر دەكات


وێستگە نیوز-
هادی عامری سەرۆكی رێكخراوی بەدر و هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند كە پشتیوانی لەو داواكارییەی موقتەدا سەرد دەكات بۆ خۆپیشاندانی ملیۆنی لە دژی بوونی سوپای ئەمریكا لە سەر خاكی وڵاتەكەیان.

لە بەیاننامەیەكدا كە ئاراستەی میدیا عیراقییەكانی كردووە و وێستگە كۆپییەكەی دەست كەوتووە تێدا نوسینگەی عامری دەڵێت "پشتیوانی رادەگەیەنم بۆ خۆپیشاندانە ملیۆنییەكەی كە بەڕێز سەدر بانگەشەی بۆ كردووە".

لەو بەیاننامەدا عامری كە ئاراستەی هەموو چینە جیاوازەكانی عیراقی كردووە  داوای "دەرچوون بۆ خۆپیشاندانی ملیۆنی دەكەین كە بەڕێز موقتەدا سەرد بانگەشەی بۆ كردووە كە تێدا داگیركاری ئەمریك و بیانی رەتدەكرێتەوە لە پێناو پاراستنی سەروەری خاكی عیراق و بە شێوەیەكی تەواو بە ئاسمانی و زەمینیەوە".

ئەم راگەیەندراوەی بەدر لە دوای ئەوە دێت كە پێشتر رێبەری رەوتی سەدر داوای ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ملیۆنی كرد لە دژی بوونی هێزە بیانییەكان لە عیراق.

هاوكات داواكارییەكەی سەدر و عامری لە كاتێكدایە كە ئیستا شارەكانی عیراق خۆپیشاندانی لە دژی دەسەڵاتدارانی عیراق و بۆ باشكردنی بژێوی تێدا بەڕێوە دەچێت.

د.ح

 


PM:06:44:14/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 3152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت