پۆلیسی راپەڕین: منداڵێك بەهۆی کەوتنە ناو زێرابەوە خنڪا


وێستگە نیوز-
پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین ئاشكرایكرد كە ئەمڕۆ منداڵێك بەهۆی كەوتنە ناو زێرابەوە خنكاوە، ئێستاش پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.


لە ڕاگەیەندراوی پۆلیسداهاتووە كە دوانیوەڕۆ ئەمڕۆ تەرمی منداڵێكی تەمەن سێ ساڵ بەناوی "ک.و.ع" لە ڕەگەزی نێر دانیشتوی ناحیەی حاجیاوا گەڕەكی فەرمانبەران گەیندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە كە بە هۆی كەوتنە ناو زێرابەوە لەبەردەم ماڵی خۆیان خنكابوو.

دەشڵێت "دوای ئەنجامدانی پشكنینی توێكاری لە پزیشكی دادوەری ڕانیە تەرمی ناوبراو ڕادەستی كەس و كاریكرایەوە
مەلەفی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوە لە ڕوودوەكەش بەردەوامە لە ئێستادا هیچ كەسێكیش بەهۆی ڕووداوەكەوە دەستگیرنەكراوە.
 


د.ح
 


PM:06:13:14/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو