سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی دەكات بۆ دەركردنی سوپای ئەمریكا


وێستگە نیوز-
رێبەری رەوتی سەدر داوای خۆپیشاندانی گەورەی كرد دژی بوونی سوپای ئەمریكا لە خاكی عیراق .

موقتەدا سەدر لە ڕێی پەیامێكەوە كە ئاراستەی لایەنگرانی و عیراقییەكانی كردووە دەڵێت "دڵنیام دێن بە دەم ئەو داواكارییەوە"، هاتووە "ئەی سەربازەكانی خوا و سەربازانی نیشتیمان ، خۆتان ئامادە بكەن بۆ خۆپیشاندانێكی ملیۆنی ئاشتیانە بەیەكەوە دژی بوونی ئەمریكا و پێشێلكاریەكانی".

دەشڵێت "خۆتان كۆ بكەنەوە كەمتەرخەمی مەكەن، عێراق و حەوزەی شیعەكەی هاوار بۆ ئێوە دەكات كەمتەرخەمی مەنوێنن".

هەروەها دەڵێت "من دڵنیام كە بۆ هەموو لایەكی دەردەخەن چۆك بۆ خۆبەگەورەزانینی جیهانی دانانەوێنن، بەڵكو چۆك دانادەین بۆ خوا نەبێت، لە دوای ئەوەیش هەڵوێستمان بەردەوام دەبێت بە كۆبوونەوە و لە ڕێی پەرلەمان و بۆ پارێزگاری لە عیراق و شەرەف و سەروەرییەكەی".

د.ح
 


PM:05:57:14/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو