كارەبای سلێمانی سبەینێ پێوەری زیرەك بۆ گەڕەكی كانی سپیەكە دادەنێت
وێستگە نیوز-
لیژنەی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی تۆڕی زیرەک لە سلێمانی ڕایگەیاند "ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی (کانی سپیکە) پشت قەبرسانەکە ده‌كه‌ینه‌وە، ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر هەردوو فیده‌ری (۳۸٥) سبەینێ چوارشە‌ممه (15/1/2020) پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت".
بەو هۆوە سبەینێ له كاتژمێر ( 8 ی به‌یانی بۆ 4 ئێوارە) كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت کار بکەن، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان.
دەشڵێت هەروەها ئاگاداری‌یان دەکەینەوە کە لە پێناو پاراستنی ئامێرەکارەباییەکان ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا پۆ یەکەمجار هەموو ئامێرەکارەباییەکانیان بکوژێننەوە و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە .
لە كۆتاییدا ڕایگەیاندووە داواكارن هاوكاری تیمه‌كانی به‌ستنی پێوه‌ره‌كه بن بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به باشی به‌ڕێوه بچێت.
د.ح
PM:05:44:14/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 7472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت