تاوتوێی رێككەوتنەكەیان لەگەڵ بەغدا دەكەن
حكومەت و پەرلەمان كۆدەبنەوە


وێستگە نیوز-
بڕیارە هەفتەی داهاتوو حكومەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان كۆببنەوە و تێدا رێككەوتنەكەیان لەگەڵ بەغدا تاوتوێ بكەن كە لە مانگی پێشوودا ئیمزاكرا.


لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد هەفتەی داهاتوو بە مەبەستی گفتگۆ كردن لەسەر لەسەر هێڵەگشتییەكانی شاندی دانوستاندكاری هەرێم لەسەر ڕێككەوتنەكەی نێوان هەرێم و بەغداد لەگەڵ حكومەت كۆ دەبنەوە و كۆبوونەوەكەیش لە پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت.

هەورەها ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم  لای خۆیەوە ئەوەی راگەیاند كە دوای ڕێكخستنەوەی داهاتەكان و یەكلاكردنەوەی ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و عێراق، یاسای بودجە لە هەرێمی كوردستان ڕێكدەخرێتەوە.

هەرچەندە ماوەی زیاتر لە مانگێكە رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا ئیمزا كراوە بەڵام بەهۆی كێشەكانی ئەم دواییە و دەستلەكاركێشانەوەی حكومەت و پەسەند نەكردنی بودجە رێككەوتنەكە نەخراوەتە بواری جێبەجێ كردنەوە و تا ئێستا بڕیارە وەك ساڵی پێشوو مانگانە بەغدا تەنها مووچەی فەرمانبەران بنێرێت.

د.ح
 


PM:04:02:14/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت