ئێران تویتەکانی ترەمپ-ی لەبارەی خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەیەوە ڕەتکردەوە
عەلی روبەیعی، وتەبێژی حکومەتی ئێران
وێستگە نیوز-
کۆماری ئیسلامی ئێران تویتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای لەبارەی خۆپیشاندەرانی ئێرانەوە ڕەتکردەوە.
عەلی روبەیعی، وتەبێژی حکومەتی ئێران، تویتەکانی دۆناڵد ترەمپ-ی ڕەتکردەوە کە تێیدا پستگیری خۆی بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران دەردەبڕێت و داواشی لە دەسەڵاتدارانی ئێران کرد خۆپیشاندەران "نەکوژن".
عەلی روبەیعی، رایگەیاند، ترەمپ بەو داوایەی و بە پیشاندانی نیگەرانی بۆ گەلی " فرمێسکی تیمساحی" بۆ ئێرانیەکان دەڕێژێت.
پێشتر ترەمپ لە تویتێکیدا داوای لە دەسەڵاتدارانی ئێران کرد، " خۆپیشاندەران نەکوژن" و هاوکات پشتیوانی خۆی و ئیدارەکەی بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران دەربڕی و وتی، " بوێری و ئازایی خۆپیشاندەران ئیلهامبەخشە".
ماوەی سێ رۆژە خۆپیشاندەران لە تارانی پایتەختی ئێران دێنە سەرشەقامەکان بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر حکومەتی ئێران دوای ئەوەی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند فڕۆکەیەکی ئۆکراینیان " بەهەڵە" خستووەتەخوارەوە.
رۆژی ٨ ی ئەم مانگە فڕۆكهیهكی ئۆكرانی دوای فڕینی له فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی "ئیمام خومهینی"، کە ١٧٦ سەرنشینی هەڵگرتبوو کەوتە خوارەوەو سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا.
فڕۆكهكه لهجۆری بۆینگ ٧٣٧ی سهر بههێڵی ئاسمانی ئۆكرانیابوو.
ش . ر
PM:06:32:13/01/2020
ئهم بابهته 2000
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت