ئێران هەواڵێکی لەبارەی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینیەکە ڕەتکردەوە
وێستگە نیوز-
کۆماری ئیسلامی ئێران ڕەتیکردەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی فڕۆکە ئۆکرانیەکە قەتەڕ پێشنیاری ئەوەی کردبێت سێ ملیار دۆلار بە وڵاتەکەی ببەخشێت.
عەلی روبەیعی، وتەبێژی حکومەتی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ ڕەتیکردەوە قەتەڕ پێشنیاری ئەوەی کردبێت سێ ملیار دۆلار بە ئێران ببەخشێت بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانیانی فڕۆکە ئۆکرانیەکە.
رۆژی ٨ ی ئەم مانگە فڕۆكهیهكی ئۆكرانی دوای فڕینی له فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی "ئیمام خومهینی"، کە ١٧٦ سەرنشینی هەڵگرتبوو کەوتە خوارەوەو سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا.
فڕۆكهكه لهجۆری بۆینگ ٧٣٧ی سهر بههێڵی ئاسمانی ئۆكرانیابوو.
سێ رۆژ دواتریش بەرپرسانی ئێران ڕایانگەیاند، "بە هەڵە" فڕۆکە ئۆکراینیەکەیان خستووەتە خوارەوە.
عەلی روبەیعی، وتەبێژی حکومەتی ئێران ڕاشیگەیاند، ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستیەوە، بڕیاریش نیە وڵاتی قەتەڕ هیچ غەرامەیەک بدات، ئەوە بابەتێکە لە پەیوەندی وڵاتاندا دانپێدانراو نیە.
ئەو لێدوانەی حکومەتی ئێران لەکاتێکدایە، ماڵپەڕی میدڵ ئێست ئۆنلاین وتارێکی بە ناونیشانی " قەتەڕ وەڵامێکی جوانی ئێرانی دایەوە بە دابینکردنی پارە بۆ قەرەبووی قوربانیانی فڕۆکە ئۆکراینەکە" و لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئێرانیەوە ڕایگەیاندبوو، میری قەتەر لە کۆبوونەوەی دوێنێیدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران، سێ ملیۆن دۆلاری پێشکەشی ئێران کردووە کە وەک قەرەبوو بۆ کەسوکاری قوربانیانی فڕۆکە ئۆکراینیەکە دابین بکرێت".
لەلایەکی دیکەشەوە، رۆژنامەی لۆفیگارۆ ئاماژەی بەوە کردووە، ئێران لە بەرامبەر ئەوەی فەرمانی کوشتنی قاسم سولەیمانی و پرۆسەی کوشتنەکە لە بنکەی سەربازی ئەمریکی لە قەتەڕەوە بەڕێوەبراوە، ئەو سێ ملیار دۆلارەی وەک قەرەبوو وەرگرتووە و دواتریش بە کەسوکاری قوربانیانی فڕۆکە ئۆکرانیەکەی دەبەخشێت.
ش . ر
PM:04:31:13/01/2020
ئهم بابهته 3708
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت