بە ڤیدیۆ.. بەشار ئەسەد و پۆتین گاڵتە بە ترەمپ دەكەن
وێستگە نیوز-
لە تۆمارێكی ڤیدیۆیدا دەردەكەوێت كە ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیا و هاوتا سوورییەكەی بەشار ئەسەد گاڵتە بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەكەن.
ئەو دیمەنە كاتێك تۆمار كراوە كە بەر لە چەند رۆژێك سەرۆكی روسیا لە كاتی سەردانی بۆ دیمەشق كە تێدا بەناو كەنیسەی "سیدەت ئەلعەزرا" مەریەمی كچی عیمراندا دەسوڕێنەوە.
بە پێی ڤیدیۆكە ئەسەد باس لەوە دەكات كە پێویستە لەسەر ترەمپ "شوێن هەنگاوەكانی یەكێك لە قوتابییەكانی مەسیح بكەوێت تا ببێتە كەسێكی باش".
لەو دیمەنەدا كە كەناڵی یەكی روسی بڵاوی كردۆتەوە دەردەكەوێت پۆتین و ئەسەد و قەشەی ئەنتاكیە بە بابەتەكە پێدەكەنن.
ئەسەد مەبەستی لە "پۆلس ترەتوسی بوو" كە خۆی بۆ لەناوبردنی قوتابییەكانی مەسیح یەكلایی كردبوویەوە و گەشت دەكات بۆ دیمەشق تا بیانگرێت و بیانبات بۆ قودس، بەڵام چاوی كوێر دەبێت و پاشان چاوی چاك دەبێتەوە و شوێن مەسیح دەكەوێت.
لە بەرامبەردا پۆتین باسی ترەمپی دەكات و دەڵێت "حاڵی باشەبێت، وازی لێ بێنە خۆی دێت"، كاتێكیش ئەسەد ڕایگەیاند كە ئامادەیە بانگهێشتی ترپەمپ بكات، پۆتین وتی"پێی دەڵێم".
د.ح
AM:10:46:13/01/2020
ئهم بابهته 9732
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت