بیلۆسی: بایی ئەوە بەڵگە ئامادەیە ترەمپی پێ دوور بخرێتەوە
وێستگە نیوز-
نانسی بیلۆسی سەرۆكی كۆنگرێسی ئەمریكا ئاشكرایكرد كە دانیشتینەكان لە بارەی لێكۆڵینەوە لە دوور خستنەوەی ترپەمپ ئەوەندە بەڵگە كۆبۆتەوە كە لە سەرۆكایەتی ئەمریكا لا ببرێت.
بیلۆسی ئەمڕۆ لە لێدوانێكدا ئاشكرایكرد كە ئامادە بوونی شایەتییەكان بۆ شایەتی دان هەنگاوێكی گرنگ بوو، ئێستاش تۆپەكە لە گۆڕەپانی ئەواندایە، یان بەو كارە هەڵدەستن و شاهیدەكان بانگهێشت دەكەن یاخود ئەوە ناكەن و باجەكەی دەدەن"، ئەم وتەیەی ئاراستەی ئەنجومەنی پیران كرد.
بیلۆسی ئاشكرایكرد كە نامەی ئەلكترۆنی نوێ پاڵپشی لەو تۆمەتانە دەكات كە ئاراستەی ترەمپ كراوە، هاوكات جۆنبۆڵتۆن راوێژكاری پێشووی ئەنجومەنی ئاسایش ئامادەیی دەربڕیوە بۆ شایەتیدان ئەگەر بانگهێشت بكرێت.
بڕیارە ئەمڕۆ نانسی بیلۆسی لەگەڵ ئەندامە دیموكراتەكانی كۆنگرێس كەیسی دوور خستنەوەی دۆناڵد ترپەمپ ئاراستەی ئەنجومەنی پیران بكەن بە مەبەستی گرتنە بەری رێوشێنی ئەو كارە، ئەوەش لە كاتێكدایە كە زۆرینەی ئەنجومەنی پیران سەر بە پارتی كۆمارین كە ترەمپ سەر بەو پارتەیە.
دۆناڵد ترپەمپ سەبارەت بەو بابەتە داوای لە ئەنجومەنی پیران كردووە بە بێ بەڕێوەبردنی دادگایی كردنی كەیسەكە دابخەن.
د.ح
AM:10:03:13/01/2020
ئهم بابهته 3184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت