به‌شیر حه‌داد: ناردنی مووچه له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت
فەرمانبەران چاوەڕوانی مووچەن
وێستگه نیوز ـ
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بە میدیاکانی پارتی راگەیاندووە: "دڵنیایی ده‌ده‌ینه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی وتووه: ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه درێژه بكێشێت و بودجه‌ی 2020 نه‌هاته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری، ئه‌وكات به‌پێی یاسای بودجه‌ی 2019 به یه‌ك له‌سه‌ر سێ بودجه خه‌رج ده‌كرێت و هه‌رێمی كوردستانیش به‌و جۆره مانگ به مانگ پاره‌ی بۆ ره‌وانه ده‌كرێت تا ئه‌وكاته‌ی بودجه په‌سه‌ند ده‌كرێت.
چه‌ند رۆژێكه به‌هۆی كوژرانی قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، خه‌ڵكی عیراق ترسیان له تێكچوونی دۆخی ئابوری هه‌بوو، هاوكات له‌ناو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیشدا مه‌ترسی نه‌ناردنی مووچه له لایه‌ن به‌غداوه دروست ببوو.
هــ. ر
AM:10:43:09/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 5316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت