وێستگە نیوزـ
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9ی كانوونی دووه‌می 2020، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و له‌چاو دوێنێ
چوارشه‌ممه.
ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به 59 دۆلار و 97 سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتیش به 65 دۆلار و 80 سه‌نت مامەڵەی پێوەکرا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوێنێ چوارشه‌ممه 8ی كانوونی دووه‌می 2020، به‌هۆی تووندبوونی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو ئێران و مووشه‌ك بارانكردنی باره‌گاكانی ئه‌مریكا له عیراق له لایه‌ن ئێرانه‌وه، نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی.
به‌ڵام دوای وتاره‌كه‌ی
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، تا راده‌یه‌ك دۆخه‌كه به‌ره‌و جێگیری ده‌ڕواته‌وه و نرخی نه‌وت و دۆلاریش له بازاڕه‌كان به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زینیان به‌خۆیانه‌وه بینی.
هــ. ر
AM:08:35:09/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2684
جار خوێنراوه‌ته‌وه