ڤیدیۆ.. بە موعجیزە لە مەرگ ڕزگاری بوو



وێستگە نیوز- 
لە رووداوێکی سەرنجڕاکێشدا یاریزانێکی بۆکسێن-ی بریتانی بە شێوەیەکی "موعجیزە" لە مەرگ ڕزگاری دەبێت. 

کامێراکانی چاودێری یەکێک لە شەقامەکانی شارۆچکەی باکینگهامشایر لە باشوری رۆژهەڵاتی ئینگلتەرا ڕووداوێکی سەرنجڕاکێشی پیکدادانی ئۆتۆمبێلیان تۆمار کردووە کە زاک ماکابی، یاریزانی بۆکسێنی بریتانی بە موعجیزە لە مەرگ ڕزگاری دەبێت. 

لە ڤیدۆکەدا کە کامێرای چاودێری تۆماریکردووە  ئۆتۆمبێلێک زۆر بە خێرایی لە شەقامەکەوە دێت و خۆی دەکێشێت بە ڤانێکدا کە لە تەنیشتی شۆستەی شەقامەکەوە ڕاگیراوە و لە کاتەشدا گەنجەکە لەسەر شۆستەکە دەڕوات و بە چەند چرکەیەک نێوانی لەگەڵ مەرگ نزیک دەکاتەوە. 

دوای ڕووداوەکەش زاک ماکابی وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت تووشی سەرسوڕمان بووە لەوەی چۆن بە سەلامەتی لە ڕووداوێکی لەو شێوەیە ڕزگاری بووە. 


ش . ر 






PM:02:39:04/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 9392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت