به ڤیدیۆ.. له ماوه‌ی سێ چركه‌دا خه‌ریكبوو كاره‌ساتێك بقه‌ومێنێت
لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی ئه‌نكوریج، كه گه‌وره‌ترین شاری ویلایه‌تی "ئه‌لاسكا"ی ئه‌مریكایه، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت، شۆفێرێك له سه‌روبه‌ندی له‌ده‌ستدانی كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ته‌نیا له ماوه‌ی سێ چركه‌دا، خه‌ریكبوو كاره‌ساتێك بقه‌ومێنێت و گیانی كه‌سێك بكاته قوربانی خێرالێخوڕین.
شۆفێری ئۆتۆمبێلێك، سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی په‌ككه‌وتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بوو، كاتێك ئۆتۆمبێلێكی دیكه له سووڕانه‌وه‌دا لێی نزیك بووه‌وه و خه‌ریك بوو به‌و هۆیه‌وه ژیانی له‌ده‌ستبدات.
پۆلیسی شاره‌كه داوای له هاوڵاتیان به گشتیی و شۆفێران به تایبه‌تی كردووه، به ره‌چاوكردنی ره‌وشی كه‌شوهه‌وا و درووستبوونی شه‌خته و به‌فربارین خێرایی ئۆتۆمبێله‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه و به هۆشیارییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دووربن له رووداوی هاتوچۆ و پێكدادان.
هــ. ر
AM:08:54:31/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 8704
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت