بەشێک لە خۆپیشاندەرانی عیراق کاندیدی خۆیان بۆ سەرۆک وەزیران دیاریکرد




وێستگە نیوز- 

چەند وێنەیەک لەسەر شەقامەکان و مەیدانەکانی خۆپیشاندان لەلایەن خۆپیشاندەرە عیراقیەکانەوە بڵاوکراوەتەوەو دەڵێن، " ئەوانە کاندیدی ئێمەن بۆ سەرۆک وەزیرانی عیراق.  

وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت چەند کەسایەتیەکی سیاسی و سەربازی عیراق وێنەکانیان هەڵواسراوەو لەسەر وێنەکان نوسراوە " پیاوی ئەم قۆناغە". 

هەریەک لە رەحیم ئەلعکەیلی، سینان ئەلشبەیبی، عەبدولوەهاب ساعیدی، عەبدولغەنی ئەسەدی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە ناو و وێنەکانیان هەڵواسراوە. 

ئەمە لە کاتێکدایە بە پێی زانیاریەکان بڕیارە سبەینێ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق ناوی سەرۆك وەزیرانی نوێ بدات بە پەرلەمان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ.

بە پێی زانیاریەكان محەمەد شیاع سودانی  سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراقە و سبەینێ سەرۆك كۆماری عیراق رایدەسپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو.

دیاریكردنی سودانی پاش ئەوە دێت كە دوێنێ ناوبراو دەستی لە حزبی دەعوە كێشایەوە و رایگەیاند كە ئەو كەسێكی سەربەخۆیە.

ئەم بڕیارە هاوكات لە دوای ئەوەی كە بە تێكڕای دەنگی خۆپیشاندەران شەوی رابردوو و ئەمڕۆش خۆپیشاندەران رەتیانكردەوە سودانی وەك سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی وەزیران پەسەند بكەن و رایانگەیاند بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان.



PM:07:16:14/12/2019








ئه‌م بابه‌ته 14416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو